به ڤیدیۆ.. هاوسه‌رگیری ئه‌م كوڕ و كچه مه‌نگۆلییه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
نیكی ویات 30 ساڵ و سامانسا لۆشری 23 ساڵ، له باكووری یۆركشایری به‌ریتانیا ده‌ژین "مه‌نگۆلین"، له یه‌كێك له یانه‌كانی گه‌نجان بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت یه‌كتریان ناسیوه.
نیكی له كاتی به‌شداریكردنییان له به‌رنامه‌ی "ذیس مۆرنینگ"ی ته‌له‌ڤزیۆنی "ئای تی ڤی" به‌ریتانی و په‌خشی راسته‌وخۆدا، داوای ده‌ستی سامانسا ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "ئاماده‌ی هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا بكه‌ی؟".
سامانساش به به‌ڵێ وه‌ڵامیده‌داته‌وه، دواتر نیكی ئه‌ڵقه‌یه‌كی وه‌ك نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی، ده‌كاته په‌نجه‌ی سامانسا و پێی ده‌ڵێت: "خۆشم ده‌وێی".
نیكی و سامانسا، هه‌ردووكیان "مه‌نگۆلین"، كه نه‌خۆشییه‌كی به‌ناوبانگه و له زانستیشدا پێی ده‌گوترێ، " دابه‌زین یاخود نزمی سیندرۆم Down's Syndrome".
دیمه‌نه‌كه كاردانه‌وه‌ی كه‌سوكار و بینه‌ران و ته‌نانه‌ت پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌كه‌شی به‌دوای خۆیدا هێنا، دواتر بینه‌ران له تویته‌ر، به هاشتاگی "ذیس مۆرنینگ" هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و دیمه‌نه ده‌ربڕی و به "جوانترین شێوازی داواكردنی هاوسه‌رگیرییان" وه‌سفكرد.
هه‌ندێكیش له تویته‌كانییان، باس له‌وه ده‌كه‌ن، له كاتی بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌دا، فرمێسك له چاوه‌كانییان هاتووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه: Daily Mail
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)