وەزارەتی دارایی فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە نووسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە 9 ساڵی 2017 بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،كە واژووی رابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەسەرەوەیە، تایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی دایکایەتی، تێیدا هاتووە، دەکرێت مۆڵەتی دایکاتی بدرێتە ئەو دایکانەی کە منداڵەکەی تووشی نەخۆشی درێژخایەن هاتووە، بۆ چاودێری کردنی منداڵەکەی بە مەرجێک بۆ هەر شەش مانگ جارێک راپۆرتی پزیشکی تایبەت بە باری تەندروستی پێشکەش بکات بۆ فەرمانگەکەی خۆی، ئەم مۆڵەتەش تەنها وەزیری تایبەتمەند دەسەڵاتی ھەیە مۆڵەت بدات.
