كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دواخرا
لەبەر ئەم ھۆكارە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی دووشەمە دواخست
K24 - ھەولێر
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ پەسندكردنی نەخشە رێگای حزبەكەی كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی یەكێتی بەھۆی یادی 26 ساڵەی راپەڕینی ھەولێر كۆبوونەوەكەی دواخستووە، چونكە بەشێك لە سەركردەكانی ئەو حزبە بۆ بەشداریكردن لە یادەكە لە ھەولێرن.
میدیای فەرمی یەكێتی ئاشكرای كردووە، بڕیارە رۆژی دووشەمە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببێتەوە و نەخشە رێگاكە پەسند بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی مانگێكدا مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی چەندین جار لەبارەی پەسند كردنی ئەو نەخشە رێگایە كۆبوونەتەوە، كە بۆ دیاركردنی سیاسەتی حزبەكە بۆ ئەمساڵ و دیدی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان ئامادەكراوە.