گفتوگۆ له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

پارتی: پێویسته‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگیرێت

K24 - هه‌ولێر:

ئاڵۆزییەکانی پێشمەرگەو هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شنگال راگیراون و لە نێوان پێشمەرگەو هێزەکانی سەر بەپەکەکە گفتوگۆ هەیە بەڵام هێشتان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، گوتەبێژی پارتی داوا لە پەکەکە دەکات رێز لە سەروەریيەکانی هەرێمی کوردستان بگرن و ناوچەکە چۆڵ بکەن لە بارەی گفتوگۆشەوە گوتەبێژی پارتی دەڵێت لە نێوان هەردوولا گفتوگۆ هەیە و ئەمەش وای کردوە ئاڵۆزییەکان فراوانتر نەبن.

گوتەبێژی پارتی رایدەگەیەنێت لە نێوان پێشمەرگەو هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال گفتوگۆ هەیەو ئەوەش وای کردوە کێشەکان ئاڵۆزتر نەبن ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت هەموو هەوڵەکانکان بۆ نێوەنگیری خستوەتە گەڕ.