تا ئێستا بەغدا ھیچ بڕەپارەیەكی بۆ پێشمەرگە نەناردووە

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: عه‌بادی رێگره‌

K24 - هه‌ولێر:

تا ئێستا بەغدا ھیچ بڕەپارەیەكی بۆ پێشمەرگە نەناردووە، لە كاتێكدا، سێ مانگ لەمەوبەر، چوار فراكسیۆنی كوردیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كاتی دەنگدانیان بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق باسیان لەوە كرد، بێ گەڕانەوە بۆ رێکەوتنەکەی ھەرێمی كوردستان و بەغدا  حکومەتی عێراق بودجەو مووچەی پێشمەرگە دەنێرێت، ھەرچەندە پارتی بێ ھیوایە و دڵنیایە كە بەغدا دینارێكیش بۆ پێشمەرگە نانێرێت، بەلام پەرلەمانتارێكی گۆڕان روونیدەكاتەوە عەبادی رێگرە لە ناردنی ئەو برە پارەیە.