پارێزگاری كەركووك: بەغدا چەند خاڵێكی گرنگی رێککەوتنی نەوتی جێبەجێ نەکردووە
"گفتووگۆكانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و نەوت بە رێگەی خۆیدا دەڕوات و كێشەی نییە"
K24 - كەركووك
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک دووپاتدەکاتەوە تا ئێستا بەغدا تەواوی بەندەکانی رێککەوتنی نەوتی جێبەجێ نەکردووە.
ئاشکراشی کرد، گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەردەوامن.
گوتیشی: "تا ئێستا بەغدا چەند خاڵێكی جێبەجێكردووە، بەڵام چەند خاڵێكی گرنگی ماوە دەبێ ئەوانەش جێبەجێ بكرێت".
لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24، لەبارەی مانەوەی ھێزە سەربازییەكەی یەكێتی لە كۆمپانیای باكوور نەجمەدین كەریم، ئامادەنەبوو باس لە كشانەوە یان مانەوەی ھێزەكە بكات و گوتی: "لەگەڵ بەغدا بەردەوامین لەگفتوگۆكردن و نەوت بەرێگەی خۆیی دەڕوات و ھیچ كێشەیەكی نییە".