بارزانی و فەرەیدون عەبدولقادر لەبارەی كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان گفتوگۆیان كرد

لە دیدارەكە بارودۆخی سیاسی ناوچە گفتوگۆی لەبارەوەكراوە

K24 - ھەولێر

مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەسایەتیی سیاسیی كورد فەرەیدون عەبدولقادر، پرسی سەربەخۆیی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان: "ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد فەرەیدوون عەبدولقادر كرد".

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە: "لە دیدارەكەی نێوان سەرۆك بارزانی و فەرەیدون عەبدولقادر، بیروڕا لەبارەی پرسە گرنگەكانی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا".

ئاشكرای كردووە: "هەر لەم دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر چۆنییەتیی كاركردن لەسەر بابەتی سەربەخۆیی كوردستان و ئەگەر و پێشهاتەكانی پەیوەست بەم باسە تاوتوێ كرا".