بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری حەمەی مەلا کەریم دەكات
"بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت"
K24 - ھەولێر
مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی محەمەد مەلا کەریم، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردو دەكات.
لە پەیامی ھاوخەمی بارزانی بۆ بنەماڵەی محەمەد مەلا کەریم ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت، لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکە حەمە بباتە بەر رەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت".
ئەمڕۆ محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم "حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم" نوسه‌رو وه‌رگێڕی ناوداری كورد، كۆچی دواییكرد.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له 14/8/1931 له ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایكبووه، كوڕی زانای گه‌وره‌ی كورد، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، ساڵانێك نه‌خۆشبوو، ئه‌مرۆ له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئه‌و نووسه‌رو وه‌رگێڕێكی كورد بوو، خوێندنی لای باوكی و مه‌لای ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و دوای ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته شاری سلێمانی، به‌رده‌وامی به خوێندنداوه و بووه به زانایه‌كی ئایینی.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له ساڵی 1953 بۆ 1954 به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی ئاشتی چالاكی نووانده و كه‌سێكی كارابووه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له‌ساڵی 1949وه ده‌ستی كردووه به‌نوسین، ئه‌و سه‌رده‌مه بابه‌ته‌كانی له رۆژنامه‌ی ( نه‌دا و ژین )دا بڵاوده‌كرده‌وه.
یه‌كه‌مین كتێبی له ساڵی 1951 له بواری ره‌خنه‌دا نووسیووه و چه‌ندین كتێبی له بواره‌كانی ، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی و شیعر و ئه‌ده‌بدا به‌چاپ گه‌یاندووه.
جگه له‌وانه له بواری وه‌رگێران و لێكۆڵینه‌وه‌دا كاریكردووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دیوانه‌كانی گه‌وره شاعیرانی كورد، له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیسی باوكی‌دا كاریكردووه و جێگه‌ی ده‌ستیان له دیوانه‌كانی "نالی، سالم، كوردی، مه‌حوی"دا دیاره.