سوننه‌كان ده‌يانه‌وێت كوتله‌يه‌كى به‌هێز درووستبكه‌ن
دەوڵەتی یاسا دەڵێ سعودیە و قەتەر دەیانەوێت بۆ دوای داعش ھێزێكی دیكەی ھاوشێوەی داعش درووست بکەن.
K24 – هه‌ولێر:
سوننەکان دەیانەوێت کوتلەیەکی سوننی زۆرینەی سیاسی دروستبکەن بۆ دوای نەمانی داعش و هه‌روه‌ها کۆبوونەوەی سەرکردەی پارێزگا سوننیەکانی عیراق کاردانەوەی توندی ھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکانی بەدواى خۆیدا ھێناوه و ئه‌وان دەڵێن تورکیا و سعودیە و قەتهر و ئه‌رده‌ن دەیانەوێت دەستوەربدەنە ناو کاروباری عێراقەوە، پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا دەڵێ سعودیە و قەتەر دەیانەوێت بۆ دوای داعش ھێزێكی دیكەی ھاوشێوەی داعش درووست بکەن.