راهێنه‌ری بێتێس: ناوبژیوان 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به ریال مه‌درید به‌خشی
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال بێتیس له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه هاته ده‌نگ

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی رامۆس له خوله‌كی 81 به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و له ریال بێتیسی برده‌وه، پێش تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ش، ناوبژیوان یاریزانێكی بێتیسی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌ران سه‌رۆك و راهێنه‌ری لێكهوتهوه.
مانوێل دۆمینیگێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال بێتیس له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: به ته‌واوه‌تی له ناوبژیوانی یارییه‌كه توڕه‌م، چونكه 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به ریال مه‌درید به‌خشی.
دواتر، ڤیكتۆر سانچێز دێل ئامۆی راهێنه‌ری ریال بێتیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ناوبژیوان هه‌موو شتێكی له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید گۆڕێ.
راهێنه‌ری بێتیس ده‌شڵێت: ناڤاس شایسته‌ی كارتی سوور بوو، ئه‌گه‌ر ناوبژیوان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كردبا و ناڤاسی ده‌ركردبا، بێگومان هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ده‌گۆڕا.
دواتر، راهێنه‌ره‌كه‌ی بێتێس گوتیشی: كارته سووره‌كه‌ی ئێمه و گه‌ڕانه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی ناڤاس له دوایین خولهك، ئێمه‌ی دڵته‌نگ كرد و به‌ده‌ستی خاڵی ئێمه‌ی نارده‌وه.
ریال مه‌درید به 62 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای وه‌رگرته‌وه و یارییه‌كی دواخراویشی ماوه، یانه‌ی بارسێلۆناش به 60 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.
.jpg)