"ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێواشكه‌نه‌وه"
خه‌میس خه‌نجه‌ر: له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژئاوای مووسڵدا 3500 كه‌سی سڤیل كوژراون

K24 - هه‌ولێر:
خه‌میس خه‌نجه‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی ناوداری عێراقی، داوا له ئه‌مریكا ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی رۆژئاوای مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش هێواشبكریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه سڤیله‌كان زیاتر نه‌بێت.
ئه‌و سیاسییه عێراقییه پێگه و جه‌ماوه‌رێتی خۆی بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان به‌كارده‌هێنێت، تا ده‌سته‌به‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی قوربانیانی سڤیل بكات كه له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌شی رۆژئاوای شاری مووسڵدا، وه‌ك خه‌نجه‌ر ده‌ڵێت" 3500 كه‌سی سڤیل كوژراون".
به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌هه‌مان شیوه زیانی گیانی بۆ خه‌ڵكه سڤیله‌كه لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وبه‌ری شاره‌كه رێژه‌یه‌كی زیاتری دانیشتوانی تێدا ده‌ژین و تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماونه‌ته‌وه، به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سیاسییه عێراقییه بێت، هێشتا 850 هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه رزگارنه‌كراون.
خه‌نجه‌ر هیواخوازه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش په‌له نه‌كه‌ن، پێویسته گیانی سڤیله‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرن تا نه‌بنه قوربانی پلانه په‌له‌كانیان.
ئه‌و قسانه‌ی خه‌نجه‌ر له كاتێكدایه، هیشتا حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ژماره‌ی قوربانییه سڤیله‌كانی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشیان له عێراق بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سیاسییه‌ی سوننه‌كانی عیراق ده‌ڵێت" ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر زیادیكردووه و زۆربه‌شیان به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه‌یه، چونكه به شیوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن، ئه‌و بۆردوومانانه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانیان بۆ بكه‌ن تا بتوانن بچنه ناو گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغه‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه‌وه".