پێكھاتەكانی باشیك خۆیان بە بەغداوە نابەستنەوە
پێکهاتەکانی باشیك مەترسی خۆیان لە بارەی قۆناخی دوای داعش دەخەنەڕوو
K24 - باشیك
بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی قۆناخی دوای داعش باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دۆگلاس سیلیمان سەردانی باشیکی کرد و جگە لە پارێزگاری مووسڵ لەگەڵ پێکهاتەکانی ئەو شارە کۆبوونەوە، لەم بارەیەوە پێکهاتەکانی باشیک مەترسی خۆیان لە بارەی قۆناخی دوای داعش خستەڕوو، بە ئاشکراش باسیان لەوە کرد کە نایانەوێت خۆیان بە بەغداوە ببەستنەوە، هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رۆڵی پێشمەرگەی لە پاراستنی پێکهاتەکان بەرز نرخاند.