ئێزدییه‌كان ریزه‌كانی په‌كه‌كه جێده‌هێڵن
ده‌بنه پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و كورده ئێزدیانه‌ی ناوچه‌كانی شنگال، كه پێشتر برابوونه ناو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" یان چه‌كیان بۆ هێزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵگرتبوو، ریزه‌كانی په‌كه‌كه جێده‌هێڵن و په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
كوردستان24 زانیوویه‌تی، له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا 53 چه‌كداری كوردی ئێزدی كه چه‌كداری په‌كه‌كه بوون، په‌یوه‌ندییان به فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كردووه و وازیان له په‌كه‌كه هێناوه.
له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه به چه‌ند شێوه‌یه‌ك خۆیان گه‌یانده چیای شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدییه‌كان و به چری ده‌ستیانكردبوو به بانگه‌شه بۆ خۆیان و ژماره‌یه‌ك له كورده ئێزدییه‌كانیان بردبووه ریزه‌كانی خۆیانه‌وه، زۆر جاریش خه‌ڵكی ناوچه‌كه هاواریان لێهه‌ستاوه و رایانگه‌یاندووه" كه په‌كه‌كه به زۆر منداڵه‌كانیان په‌لكێشی ناو هێزه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانكاته چه‌كداری خۆی".
ئێستاش چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا گرژی درووست ده‌كه‌ن و دوێنێش پاش ئه‌وه‌ی له شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان هێنابووه ناوچه‌كانی خانه‌سۆر و پشێوییان نابووه‌وه، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بێزاری خۆیان له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌ربڕی به تایبه‌تی كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی هێنرابوون، به گووته‌ی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنونێ عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه بوون له رۆژئاوای كوردستان.