تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ راكیشرا
نوێترین ئامار و زانیاریی له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان بزانه
له شاری نیۆن له سویسرا، تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و دوور له پێشبینه‌كان، لێسته‌ر سیتی به‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه‌وت.
له دووه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه، برووسیا دۆرتمۆند له به‌رامبه‌ر مۆناكۆ یاریی ده‌كات، له یارییه‌كی لوتكه‌دا ریال مه‌درید و بایرن میونشن رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بوو، یۆڤینتۆس له به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی ده‌كات.
بڕیاره یارییه‌كانی چوون له رۆژانی 11 و12 ئێپرێل به‌ریوه‌ده‌چیت،
هه‌ره‌وه‌ها یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه له 18-19 هه‌مان مانگ به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئامار و لێكه‌وته مێژووییه‌كان
ـ لێسته‌ر سیتی له مێژووی خۆیدا دووجار له خولی ئه‌ورووپی رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ بۆته‌وه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی به یانه ئیسپانیاییه‌كه دۆڕاندووه.
ـ ریال مەدرید سێ ساڵ لەمەوبەر لە چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە 5-0 لە بایرن میونشنی بردەوە
ـ بارسێلۆنا له مێژووی خۆیدا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس
7 یاری،3 سه‌ركه‌وتن،2 یه‌كسانبوون،10 گۆڵ،77 گۆڵی له‌سه‌ر كراوه.
ـ دانی ئالڤێس به‌رگریكاری یوڤێننتۆس دوای 10 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار رووبه‌ڕووی بارسێلۆنای پێشووی ده‌بێته‌وه.
ـ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی چامپیۆنزلیگ دۆرتمۆند و مۆناکۆ ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
