به به‌ڵگه‌وه... ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه
ته‌نانه‌ت ترس له دوورخستنه‌وه‌ی زێدانیش ده‌كرێت
ئه‌نجامی تروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی ریال مه‌دریدی سه‌خت كردووه، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی 2 هه‌فته چه‌ندان یاری سه‌خت و قورس ده‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ریال مه‌درید له مانگی 4ـی داهاتوو، ترسێكی زۆری خستۆته دڵی مه‌دریدییه‌كان، به‌وپێیه‌ی له‌م مانگه‌دا ریال مه‌درید چه‌ندان یاری ئاگرین و چاره‌نووسسازی له پێشه.
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه:
8/4 (ریال مه‌درید ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)
12/4 (بایرن میونشن ـ ریال مه‌درید)
16/4 (ریال مه‌درید ـ خیخۆن)
18/4 (ریال مه‌درید ـ بایرن میونشن)
23/4 (ریال مه‌درید ـ بارسێلۆنا).
هانده‌رانی ریال مه‌درید له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م خشته‌یه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدیان له مانگی 4ـی داهاتوو بڵاو كردۆته‌وه و له كۆتایی خشته‌كه نووسیویان (24/4) كاتی ده‌ركردنی (زێدان)ـه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زنجیره‌یه‌ك یاری به‌هێز كه له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی ریال مه‌درید له هه‌ر یارییه‌كی ئه‌م خشته‌یه ره‌نگه ده‌ركردنی زێدان و ده‌ستبه‌تاڵی ریال مه‌دریدی له‌م وه‌رزه لێبكه‌وێته‌وه.