شا و شازاده گرێبه‌ستی خه‌یاڵی له‌گه‌ڵ دوو زلهێزه ئابوورییه‌كه‌ی جیهان واژۆ ده‌كه‌ن
ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی جیهانییان سه‌رقاڵكردووه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌رتی وزه‌ی سعوودیه سه‌رنجی ئه‌مریكا و چینی وه‌ك دوو گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان بۆ لای خۆی راكێشاوه, به‌جۆرێك له‌یه‌ك كاتدا جێنشینی دووه‌می پادشای سعوودیه له‌گه‌ڵ سەرۆكی ئەمریكا به به‌های 200 ملیار دۆلار گرێبه‌ستى واژووكردووه.
پادشای سعوودیه‌ش له‌گه‌ڵ چین, به به‌های 65 ملیار دۆلار رێككه‌وتنی بازرگانی و ئابوورییان واژوو كردووه.