ئینیێستا خه‌ونه‌كه‌ی هاته‌دی
له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له‌م دوو یانه‌یه به‌دوور بوو كه لێی تۆقیبوو
پێش ئه‌نجامدانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، ئینیێستای جه‌نگاوه‌ر دێرینه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید هیوای خواست له قۆناخی داهاتوو رووبه‌ڕووی دوو یانه‌یه مه‌دریدییه‌كه نه‌بنه‌وه.
ئه‌ندرێس ئینیێستای كاپتنی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا، پێش راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رایگه‌یاند كه حه‌ز ناكات له قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی دوو یانه مه‌دریدییه‌كه ببینه‌وه (ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید).
ئینیێستا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو كه ئه‌وان له هیچ یانه‌یه‌ك ناترسێن، به‌ڵام رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دوو یانه مه‌دریدییه‌كه سه‌رئێشه بۆ یانه‌كه‌ی دوورست ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی دوو یانه‌ی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی بارسێلۆنا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ده‌بێته‌وه، ئه‌م یارییه دووباره‌كردنه‌وه‌ی یاریی كۆتایی وه‌رزی 2014 ـ 2015ـی چامپیۆنزلیگه، كاتێك بارسا به (1 ـ 3) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.