سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری 7 یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت
پێرێز له هاوینی داهاتوو هه‌ڵمه‌تێكی فرۆشتنی یاریزانان ده‌ستپێده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری 7 یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ركردنی یاریزانان ده‌ستپێده‌كات و ده‌ستبه‌رداری 7 یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه سه‌رۆكی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتووی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنیان پێده‌كات پێكهاتوون له (ئیسكۆ، مۆراتا، ناڤاس، دانیلۆ، كۆڤاسیچ و فابیۆ كوینتراو)، هاوكات رۆیشتنی كلیپه‌ر پیپی به‌رگریكاریش به گرێبه‌ستی ئازاد یه‌كلایی بۆته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، سه‌رۆكه بازرگانه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه چه‌ندان گرێبه‌ستی گه‌وره ئه‌نجام بدات دیارترین ئه‌م یاریزانانه‌ی كه بوونه‌ته جێگه‌ی چاوتێبڕینی فلۆرێنتینیۆ پێرێز پێكهاتوون له (ئۆبامیانگ، ماركۆ ڤیراتی، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و پاوڵۆ دیبالا).