ئه‌مڕۆ بارودۆخی ئالڤێسی گۆڵپارێزی ڤالێنسیا له مه‌ترسیدایه
له گه‌ڕی 28ـه مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 22:45 خولهك میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ مێسی چاره‌نووسسازه، به‌وپێیه‌ی له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌دایه، له‌به‌رامبه‌ردا گۆڵپارێزه‌كه‌ی ڤالێنسیا چاره‌نووسی له‌م یارییه له‌مه‌ترسیدایه.
دیێگۆ ئالڤیسی گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی ڤالێنسیا له مێژووی خۆیدا زۆرترین جار له لایه‌ن مێسی ـیه‌وه تۆڕی هه‌ژێنراوه.
مێسی له مێژووی خۆیدا زۆرترین گۆڵی له‌م گۆڵپارێزه‌ی ڤالێنسیا تۆمار كردووه كه ژماره‌یان 19 گۆڵ، له پله‌ی دووه‌م (ئێریازۆر)ـی گۆڵپارێزی بلباو دێت كه مێسی 18 جار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژاندووه، ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌دریدیش له 17 گۆڵ خانه‌ی سێیه‌می گرتووه.
مێسی هه‌میشه به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزه‌كه‌ی ڤالێنسیا دره‌وشاوه‌ته‌وه، تا ئێستا 4 هاتریك و سووپهرهاتریكێكی له دژی ئالڤێس تۆمار كردووه، 3 جاریش له نێو گۆڵه‌كه‌ی لێی تێپه‌ڕیوه و بڕیویه‌تی، 2 گۆڵیشی به لێدانی راسته‌وخۆ له‌م گۆڵپارێزه‌ی ڤالێنسیا تۆمار كردووه، دوایین جار كه مێسی رووبه‌ڕووی ئه‌م گۆڵپارێزه بۆته‌وه له یاریگه‌ی مێستایا بوو كاتێك مێسی 2 گۆڵی تۆمار كرد.
.jpg)