به ڤیدیۆ.. بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مۆرینهۆ چی روویدا؟
ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردوویه‌تی به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كراوه
له گه‌ڕی 29ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه، له‌م یارییه‌دا چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئاداری 2017، یانه‌ی میدلزبرۆ یه‌كه‌مین یاری خۆی له دوای دوورخستنه‌وه‌ی كارانكاری راهێنه‌ر به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجامدا.
له خوله‌كی 30 مه‌روان فیلاینی ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی به گۆڵێك شه‌یتانه سووره‌كانی پێشخست، دواتر له گێمی دووه‌م لینگارد له خوله‌كی 62 گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 77 رۆدی جیستید تاكه گۆڵه‌كه‌ی میدلزبرۆی تۆمار كرد، پاشان ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا له خوله‌كی 93 گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ مانچێسته‌ر یونایتد دوای 133 رۆژ خانه‌ی شه‌شه‌می چۆل كرد و به‌ره‌و خانه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد بووه خاوه‌نی 600 سه‌ركه‌وتن له مێژووی پرێمه‌رلیگ، به‌مه‌ش مان یونایتد تاكه یانه‌ی پرێمه‌رلیگ كه زۆرترین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
ـ مۆرینهۆ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته مانچێسته‌ر یونایتد 14 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا فێرگسۆن به 528 بردنه‌وه زۆرترین سه‌ركه‌وتنی بۆ مان یونایتد به‌ده‌ستهێناوه.
ـ یانه‌ی میدلزبرۆ له مێژووی پرێمه‌رلیگدا (1000)ـه‌مین شكستی تۆمار كرد.
ـ خوان ماتای ئیسپانی بووه تاكه یاریزانی پرێمه‌رلیگ كه له وه‌رزه‌ی 2011 ـ 2012ـه‌وه تاكو ئێستا به‌شداری زۆرترین گۆڵی كردووه، خاوه‌نی (45 گۆڵ و 43) ئه‌سیست.
ـ مه‌روان فیلاینی دوای 15 مانگ یه‌كه‌مین گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
ـ مه‌روان فیلاینی ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی تا ئێستا گۆڵی له 20 یانه‌ی جیاوازی پرێمه‌رلیگ كردووه.
ـ ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا یاری ژماره (200)ـی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كرد.