یاریزانێكی مۆناكۆ پێش مێسی ده‌كه‌وێته‌وه
له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه
له‌سه‌ر ئاستی پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (لالیگا، سێریا ئه‌ی، پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا و لیگ وه‌نی فره‌نسا)، ئه‌ستێره‌یه‌كی مۆناكۆ پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكارانی گرتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئامارێكی به ژماره بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتوو كه (كلیان مبابی) هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی مۆناكۆ له 1/2/2017ـه‌وه تا وه‌كو ئیسپانیا 13 گۆڵی تۆمار كردووه، له كاتێكدا مێسی به 12 گۆڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆله‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن به 11 گۆڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
ئه‌م ئاماره ته‌نیا تایبه‌ته به 50 رۆژی رابردوو، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م وه‌رزه تا ئێستا مێسی به تۆماركردنی 41 گۆڵ پێشه‌نگی جیهانی گرتووه.
