جانتاى ده‌ستى ژنان 10 هه‌زار ساڵ پێش زاين له لايه‌ن شارستانيهتى ميزۆپۆتامياوه وێنه‌ى كێشراوه
"ئه‌گه‌ر ببێ سه‌فه‌ره به زه‌مه‌ندا بكرێت، له كوێن ئه‌و گهڕيدانهى له ئايندهوه هاتوون"
K24 – هه‌ولێر:
"ئه‌گه‌ر ببێ سه‌فه‌ره به زه‌مه‌ندا بكرێت، له كوێن ئه‌و گهڕيدانهى له ئايندهوه هاتوون" ئه‌مه ئه‌و پرسيارهيه زاناى فيزيايى به‌ناوبانگ ستيڤن هوكينگ له كتێبى مێژووى كورتى زه‌مه‌ن خستوويه‌تييه‌ڕوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كه‌ناڵى دسكلۆز، له رێى يوتيوبه‌وه بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باس له بوونى تهكنۆلۆژيايهكى پێشكه‌وتووى نهێنى ده‌كات كه له سه‌رده‌مى شارستانيهتى ميزۆپۆتاميا هه‌بووه.
سايتى ميترۆى بريتانى ڤيديۆكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا باسى ئه‌وه كراوه، له نه‌خش و پهيكهرهكانى سه‌رده‌مى شارستانێتى ميزۆپۆتاميادا، ژنان جانتايان به ده‌سته‌وه‌يه، هاوشێوه‌ى ئه‌و جانتايانهى ئێستا له هه‌موو جيهاندا به ده‌ستى ژنانهوهيه.
لێكۆڵينه‌وه مێژووييه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه، پهيكهرهكان مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 هه‌زار ساڵ به‌ر له زايين و ئه‌و كاته‌ش هيچ شتێك له باره‌ى ته‌كنۆلۆژياى نوێ له‌به‌رده‌ست نه‌بووه.
به‌ڵگه‌يه‌كى ديكه به ده‌ست توێژه‌رانى بوارى شوێنه‌واره‌وه ئه‌وه‌يه كه ده‌گونجێت گه‌شت به زه‌مه‌ندا كرابێت و ره‌نگه بونه‌وه‌رگه‌لێك هه‌بووبن، زهمهنيان له‌و سه‌رده‌مه مێژووييهدا بڕيبێت.
كه‌ناڵه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ميزۆپۆتاميا لانكه و بنچه‌ى له‌دايكبوونى شارستانييه‌تى هاوچه‌رخه و ئه‌و په‌يكه‌ر و نه‌خشانه مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا كه‌چى شتگهلێكيان تێدا نه‌خشێنراوه كه ئێستا مرۆڤايه‌تى به‌كارى ده‌هێنێت و به‌رچاوى ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و جانتايه چۆن بووه‌ته ره‌مزى سه‌رده‌مى هاوچه‌رخ و له هه‌موو جيهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه؟ پێشتر وا مه‌زنده ده‌كرا ئه‌و جانتايانه ئه‌فسانه‌ى خوداوه‌نده‌كان بووبێت، ياخود ده‌كرێت تهكنۆلۆژيايهكى پێشكه‌وتووى نهێنێى بووبێت و له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌بووبێت و هيچ كه‌سێك له باره‌يه‌وه هيچى نهزانيبێت يانيش ده‌كرێت بوترێت ئه‌وه گه‌شتى ميزۆپۆتامييهكان بووه به زه‌مه‌ندا و توانيوانه ده‌يان هه‌زار ساڵ پێش زه‌مه‌نى خۆيان بكه‌ون.
گريمانهيهكى ديكه‌ش له ئارادايه و خاوه‌نانى گريمانهكه له‌و بڕوايه‌دان گه‌لانى شارستانيهتى ميزۆپۆتاميا له رێى بوونه‌وه‌ى ئاسمانييه‌وه توانيويانه زۆر له سه‌رده‌مى خۆيان پێشتر ببينن.