راگەیەندراوێك لە چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە
دوا وادە دەدرێت بەو كەسانەی ناوی خۆیان تۆمار نەكردووە
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئەو كەسانە ئاگادار دەكرێنەوە كە ناوی خۆیان له سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردووە، دوای ئەو وادەیە خۆیان لە بڕینی مووچەكانیان بەرپرسیاردەبن.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "پێویسته له ماوه‌ی 26 ئەم مانگە تا 5 مانگی داھاتوو، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له شار‌و شارۆچكه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی بایۆمه‌تری و پاشان سه‌ردانی بانك بۆ خۆتۆماركردن".
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی بایۆمه‌ترییان نه‌كردووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خۆیان له سیستمی بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردبوو له سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی (چاودێریی خێزان‌و كه‌مئه‌ندامان) ئاگادار ده‌كاته‌وه كه هه‌لێكی تریان پێدراوه‌و پێویسته له ماوه‌ی نێوان 26ی 3 تا 5ی 4ی 2017 سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له شار‌و شارۆچكه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی بایۆمهتریو پاشان سه‌ردانی بانك بۆ خۆتۆماركردن.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێنن بریتییه له ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و ناسنامه‌ی كه‌مئه‌ندامی یان چاودێریی خێزان.
داوامان وایه ئه‌وانه‌ی فریا نهكهوتبوون یان به هه‌ر هۆكارێك دواكه‌وتبوون له خۆتۆماركردن له نووسینگه‌گانی بایۆمه‌تری به زوویی سه‌ردان بكه‌ن ئه‌گه‌رنا خۆیانه به‌ر پرسیارن به‌رانبه‌ر مووچه‌كانیان.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
21ی 3ی 2017