پاڵه‌وانێكى فيلمه وروژێنه‌ره‌كان چه‌ند نهێنييه‌كى پيشه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
مانگانه 3 هه‌زار و 300 يۆرۆى وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
پاڵه‌وانى پێشووى فيلمه سێكسييه‌كان كريستۆڤه‌ر زيدشيگ، كه به ناوى دانى وايڵد كارى كردبوو، چه‌ند نهێنييه‌كى پيشه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
كريستۆڤه‌ر ئاشكرايكردووه، مانگانه 3 هه‌زار و 300 يۆرۆى وه‌رگرتووه و هه‌فتانه شه‌ش رۆژ كاريكردووه و له ده‌ره‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى كاريكردووه و 245 يۆرۆى بۆ هه‌ر گرته‌يه‌ك وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، به گوێره‌ى زيادبوونى ئه‌زموون و شاره‌زايى ده‌ستكارى مووچه‌ى ئه‌كته‌ره‌كانى بوارى فيلمى سێكسى ده‌كرێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ماوه‌ى 10 ساڵ له‌و بواره كاريكردووه و له 600 گرته‌ى سێكسيدا ده‌ركه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به چوونى بۆ ناو ئه‌و بواره، ئه‌و ئه‌كته‌ره روونيكردووه‌ته‌وه، له كاتى خوێندندا پێويستى به پاره هه‌بووه بۆ ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى و هه‌ر ئه‌وه‌ش ناچاريكردووه بۆ په‌يداكردنى پاره روو له‌و كاره بكات.
سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى كاره‌كه‌ى به‌شداريكردن بووه له دانيشتنه‌كانى تايبه‌ت به وێنه‌گرتن. پاشان هاوڕێيه‌كى به چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكى ئه‌و بواره‌ى ناساندووه و له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه زۆرتر چووه‌ته ناو بواره‌كه.
كريستۆڤه‌ر ئاشكراشيكردووه، ژنان له بوارى فيلمه سێكسييه‌كاندا پاره‌ى زياتر له پياوان وه‌رده‌گرن و بۆ هه‌ر گرته‌يه‌كى سێكسى نزيكه‌ى 800 يۆرۆيان پێده‌درێت.