وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ناوى كورد له پيرۆزبايى نه‌ورۆزدا فه‌رامۆش ده‌كات
هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ ناوى كورد نه‌كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه به بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، نه‌ورۆزى له ژماره‌يه‌ك وڵات پيرۆز كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ ناوى كورد نه‌كردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، پيرۆزبايى له "کۆمەڵگاکانی ئەفغانستان، ئازەربایجان، چین، جۆرجیا، ھیندستان، ئێران، عێراق، کازاخستان، قیرگستان، پاکستان، رووسیا، سوریا، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان، ئۆزبەکستان و چەندان خەڵکی تر لە باشوور‌و ناوەڕاستی ئاسیا‌و کەنداوی فارسی" كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى به نه‌ته‌وه‌ى كورد نه‌داوه.
ده‌قى به‌ياننامه‌كه:
بەیاننامەی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان تیلەرسۆن
پەیامێک بەبۆنەی نەورۆزەوە
ھیوای نەورۆزێکی پڕلەخۆشی و کامەرانی بۆ ھەموو ئەوانە دەخوازم لەسەرانسەری جیھاندا یادی ئەو بۆنە کۆنە دەکەنەوە کە نیشانەی دەستپێکردنی بەھارو ساڵی تازەیە.
ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیھاندا, لەوانەش کۆمەڵگاکانی ئەفغانستان و ئازەربایجان و چین و جۆرجیا و ھیندستان و ئێران و عێراق و کازاخستان وقیرگستان و پاکستان و ڕوسیا‌و سوریا‌و تاجیکستان و تورکیا‌و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و چەندان خەڵکی تر لە باشور‌و ناوەڕاستی ئاسیا‌و کەنداوی فارسی یادی ئەو بۆنەیەی ساڵ لەگەڵ خێزان و ھاوڕێکانیاندا دەکەنەوە. ئەمڕۆ چەندان ھاوڵاتی ئەمەریکی بەشداری لەو بۆنەیەدا دەکەن و کەلتوری پارێزراوی باب‌و باپیرانیان بە نەوەی نوێ ئاشنادەکەن.
نەورۆز ئەوساتەیە کە لێوەی بەھیواو گەشبینیەوە بۆ ساڵی داھاتوو دەڕوانین. بەوھیوایەین بەیەکەوە ئاھەنگی ئەم بەھارە نوێیە بگێڕین و ھیوادارم ئەم نەورۆزە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆھەموو لایەک بھێنێت.