بايدهمير: فشارێكى زۆرمان لهسهره
بایدەمیر رایگەیاند، فشارێكی زۆر لەسەر كورد و ھەدەپە لە توركیا ھەیە
K24 – ههولێر:
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی ھەدەپە، لە گوتاری ئاھەنگی نەورۆزی شاری دیاربەكر، سڵاوی بۆ پارچەكانی ديكهی كوردستان نارد و جەژنە پیرۆزەی باكووری كوردستانی گەیاند. بایدەمیر رایگەیاند، فشارێكی زۆر لەسەر كورد و ھەدەپە لە توركیا ھەیە، بەڵام ئەوان لە خەباتی ئاشتیانەیان بەردەوام دەبن و بە یەكدەنگی ھاوار دەكەن، لەبەرامبەر چەك و زۆرداریدا ناچەمێنەوە و كۆڵ نادەن و خەباتی ئاشتیانەیان بەردەوامی پێ دەدەن.
ھەروەھا ئەحمەد تورك، سەرۆكی پێشووی شارەوانی ماردین و سیاسەتمەداری كورد، رایگەیاند، بۆ كورد ریفراندۆم واتایەكی دیكەی ھەیە، ئەویش پەسەندكردن یان پەسەند نەكردنی ئەو ستەمكارییەی لەسەر كورد ھەیە.
گوتیشی: كورد بۆ سیاسەتی زیندانی كردنی پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و شارەدارەكانی و وێرانكردنی شارەكانی دەڵێت نەخێر.