له رۆژئاواى كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه ئاهه‌نگه‌كانى نه‌ورۆز ئه‌نجامدران
ئه‌نه‌كه‌سه رايانگه‌ياند، هه‌ر هاووڵاتييه‌ك ئازاده له چۆنێتى ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز.
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژئاواى كوردستان ئاهه‌نگى نه‌ورۆز به شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان كرايه‌وه و لايه‌نه‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه رايانگه‌ياند، ئه‌وان هيچ شوێنێكى دياريكراويان بۆ سازكردنى ئاهه‌نگ ئاماده نه‌كردووه و هه‌ر هاووڵاتييه‌ك ئازاده له چۆنێتى ئاهه‌نگگێڕانى نه‌ورۆز.
هه‌روه‌ها له شارى كوبانێى رۆژئاواى كوردستان سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ناكۆكى سياسى نێوان لايه‌نه‌كان، هاووڵاتيان به‌يه‌كه‌وه ئاهه‌نگى نه‌ورۆزيان ئه‌نجامدا.