پێشڕه‌وى سوپا له رۆژئاواى مووسڵ سست بووه
بەهۆی سرووشتی گەڕەکەکانی رۆژئاوای مووسڵ
K24 – هه‌ولێر:
پێشڕەویی هێزەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی رۆژئاوای موسڵ لەژێر دەستی داعش سستبووە، فەرماندەیەکی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی دژەتیرۆری عێراقیش رایدەگەیێنێت، بەهۆی سرووشتی گەڕەکەکانی رۆژئاوای مووسڵ، کە کۆڵانەکانی باریک و تەسکن ناتوانین چەکی قورس لە شەڕەکاندا بەکاربهێنین.
جەختیشدەکاتەوە، بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان لەو گەڕەکانە ئاستەنگی بۆ پێشڕەوییەکان دروستکردووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هێزه عێراقیەكان، له گه‌ره‌كی موسڵی كۆن گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعشیان داوه و نزیكتربوونهتهوه له‌و مزگه‌وته‌ی كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تێدا راگه‌یاند.