له‌ په‌روێزخان ده‌ستبه‌سه‌ر 8 ته‌ن خواردنه‌وه‌ى كهولى و 15 ته‌ن دوگى مه‌ڕدا گيرا

لە مەرزی پەروێزخان دەست بەسەر بڕی هەشت تەن خواردنەوەی کهولیدا دەگیرێت

K24 – گه‌رميان:

لە مەرزی پەروێزخان دەست بەسەر بڕی هەشت تەن خواردنەوەی کهولیدا دەگیرێت. بنکەی ئاسایشی بەمۆ دەستدەگرێت بەسەر زیاتر لە  15 تەن دوگی مەڕدا.

ئارام سایەخان، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، لەكاتی پكشنیندا، بنكەی گومری پەروێزخان دەستیان بەسەر باری تانكەرێكی نەوتدا گرت، كە بارەكەی بڕی 8 تەن خواردنەوەی كهولی بووە، خاوەنەکەی دەیوست بەشێوەی نایاسایی بیباتە ناو خاکی ئێرانەوە، هاوكات لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی ئەو بارە، خاوەن بارەكەش رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان كرا بە مەبەستی گرتنه‌به‌رى رێككارى یاسایی.

گوتيشى: لە لایەكی ديكه‌وه‌، بنكەی ئاسایشی بەمۆ توانیان دەستبەسەر بڕی 15 تەن و 700 كیلۆگرام دوگی مەڕدا بگرن، ئەو خاوەن بارەش كە ئۆتۆمبێلێكی ترێلەی  پێبووە و دوگەکەی لەنێو چبسدا شاردبویەوە، رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان كرا بە مەبەستی لێپرسینەوەى یاسایی.