ئه‌و بانده‌ى ناحيه‌ى رزگاريان هه‌راسان كردبوو ده‌ستگير كران
هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر 12 ماڵ له ناحيه‌ى رزگارى و بڕێكى زۆر پاره و زێڕ و تفه‌نگ و فيشه‌كيان له‌و ماڵانه دزيوه.
K24 – گه‌رميان:
عوسمان عه‌بدولكه‌ريم، وته‌بێژى ئاسايشى گه‌رميان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، باندێكى چوار كه‌سى دزيكردن و ئه‌نجامدانى تاوانيان له گه‌رميان ده‌ستگيركردووه.
وته‌بێژه‌كه‌ى ئاسايشى گه‌رميان گوتى: بانده‌كه له چوار كه‌س پێكهاتوون و هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر 12 ماڵ له ناحيه‌ى رزگارى و بڕێكى زۆر پاره و زێڕ و تفه‌نگ و فيشه‌كيان له‌و ماڵانه دزيوه.
گوتيشى: بانده‌كه ده‌ستگيركراوون و هه‌ر چواريان كوردن و خه‌ڵكى ناحيه‌ى رزگارين و له لێكۆڵينه‌وه‌ى سه‌ره‌تاييدا دانيان به تاوانه‌كانيان ناوه.
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى مادده‌ى 446 له ياساى سزادانى عێراقى ژماره 111ى ساڵى 1969 رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.



