چالاكوانێك چەندین كیلۆمەتری بەپێ بڕی تا پەیامێك بگەیەنێتە پێشمەرگە

لە سلێمانییەوە بەپێ دەچێتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە كەركووك

K24 – هه‌ولێر:

دوای دوو رۆژ بەپێ رۆیشتن بۆ ئەوەی پەیامێك بگەیەنێتە ھێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ڤینا كەمال چالاكوان و رۆژنامەنووس گەیشتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە سنووری كەركووك.

ڤینا كەمال بە كوردستان24 راگەیاند، "سەرلەبەیانی دوێنێ 20 ئادار لە سلێمانییەوە بەپێ بەڕێكەوتم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكەم رۆژی نەورۆز گەیشتمە كەركووك".

گوتیشی: "ئامانج لەو رێڕۆیشتنە بەپێ ئەوە بوو بڵێم سوپاس پێشمەرگە ئێوەنەبن ئێمە ناتوانین بە ئاسوودەیی بژین، پێیان بڵێم ئێوە پارێزەری گەل و نیشتمانن".