ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات
كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئامادەبوونی نوێنەری 68 وڵات لە وانشنتن بەڕێوە دەچێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە ئامادەبوونی نوێنەری ھەرێمی كوردستان لە واشنتن كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئامادەبوونی نوێنەری 68 وڵات لە واشنتن بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ھەریەك لە ناتۆ و چەند رێكخراوێكی دیكەش بەشدار دەبن.
كۆبوونەوەكە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بەشداری تیادا دەكەن، كە لە نێو شاندەكەدا فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بەشدارە و نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتووی شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ھەڕەشەکانی داعش لە رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئابووریی و مرۆییەوە.