باسی شه‌ڕی داعش و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ کونسڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆبووەوە.

ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەرۆزەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری ولاتان کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەدا بە بۆنەی نەورۆز ساڵی نوێی کوردییەوە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی و گەلی کورد کرد.

لای خۆشیەوە سەرۆک بارزانی ڕەوشی ناوچەکەو شەڕی دژی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدای خستە بەر باس.

لەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بەشێکی زۆری کونسڵ و نوێنەری وڵاتان بە جلی کوردییەوە بەشداریانکرد.