له‌نده‌ن.. ژنێك كوژرا و په‌رله‌مان داخرا
ژنێك گيانى له ده‌ستدا و 12 كه‌سى ديكه له ئاكامى ته‌قه‌كردن له نزيك بيناى په‌رله‌مانى بريتانيا له له‌نده‌ن بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
ژنێك گيانى له ده‌ستدا و 12 كه‌سى ديكه له ئاكامى ته‌قه‌كردن له نزيك بيناى په‌رله‌مانى بريتانيا له له‌نده‌ن بريندار بوون.
ده‌ستبه‌جێ پۆليسى بريتانيا ته‌قه‌يان له كه‌سێك كرد كه چه‌قۆى به ده‌سته‌وه گرتبوو.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا داڤيد ليدنگتۆن له به‌رده‌م نوێنه‌ران رايگه‌ياند، ده‌توانم به ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان بڵێم ئه‌وه‌ى روويداوه كرده‌وه‌يه‌كى ترسناكه و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس رووبه‌ڕووى په‌لامارى چه‌قۆ بووه‌ته‌وه و په‌لامارده‌ره‌كه‌ش به فيشه‌كى پۆليس بريندار بووه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس په‌لامارده‌ره‌كه به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه كوژراوه.

گوتيشى: به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييهكان كرده‌وه‌ى زياترى توندوتيژى له نزيك كۆشكى په‌رله‌مان له وستمنستر روويانداوه.

له‌و باره‌يه‌وه حكومه‌تى بريتانيا رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيران تيريزا ماى له ئهماندايه و به ئۆتۆمبێل له شوێنى رووداوه‌كه دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.

پۆليسى بريتانيا رايگه‌ياند، ئه‌وان وه‌ك كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌دا ده‌كه‌ن.

به هۆى رووداوه‌كه‌وه په‌رله‌مانى بريتانيا و ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى گرنگى خزمه‌تگوزارى له له‌نده‌ن داخران، كه ديارترينيان وێستگه‌ى ميترۆى ناوچه‌كه‌يه.
