حكومه‌تى به‌ريتانيا به په‌له كۆده‌بێته‌وه
به په‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به ليژنه‌ى فرياكه‌وتنى ئه‌منى حكومه‌ت ئه‌نجام بدات.
K24 – هه‌ولێر:
رووداوه‌كه‌ى به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ريتانيا سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته تيريزا ماى ناچار كرد به په‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به ليژنه‌ى فرياكه‌وتنى ئه‌منى حكومه‌ت ئه‌نجام بدات.
وته‌بێژى نووسينگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيران رايگه‌ياند، تيريزا ماى سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه به په‌له‌كه ده‌كات.
پۆليسى به‌ريتانيا رايگه‌ياند، ئه‌فسه‌رێكى پۆليس و ژماره‌يه‌ك كه‌سى ديكه له رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى به‌رده‌م په‌رله‌مان پێكراوون.
به هۆى رووداوه‌كه‌وه، ده‌ستبه‌جێ په‌رله‌مانى به‌ريتانيا و ميترۆى ناوچه‌كه چۆڵكران.