شاندى عێراق و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا كۆبوونه‌وه
به گوێره‌ى زانيارى تيمى ميدياى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژ به داعش كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
شاندى عێراق به سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق و به به‌شدارى فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى تيمى ميدياى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى رۆڵى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژ به داعش كراوه.
ئه‌مڕۆ له واشنتن كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئامادەبوونی نوێنەری 68 وڵات ده‌ستيپێكرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ھەریەك لە ناتۆ و چەند رێكخراوێكی دیكەش بەشدار دەبن.
كۆبوونەوەكە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بەشداری تێدا دەكەن، كە لە ناو شاندەكەدا فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بەشدارە و نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتووی شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ھەڕەشەکانی داعش لە رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئابووریی و مرۆییەوە.