هێمن هه‌ورامى: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن هه‌ولێر پێگه‌ى له‌ده‌ستده‌دات حه‌سوودى سياسى به‌ هه‌رێم ده‌به‌ن

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش داوای ئەوە دەکات پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان فراوانتر بکرێت.

K24 – هه‌ولێر:

لە دووەم رۆژی نەورۆزدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی چاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان کەوت لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئایندەی ئەو پەیوەندییانە دوای شەڕی داعش گرنگترین تەوەر بوون.

هێمن هه‌ورامى یاریدەدەری سەرۆک بارزانى رەتیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان پێگەی خۆی دوای شەڕی داعش لە دەستبدات ئەو قسانەش بە ‌حەسوودی سیاسی ناودەبات و هاوکات ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش داوای ئەوە دەکات پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان فراوانتر بکرێت.