ئيداره‌ى گه‌رميان له باره‌ى كه‌شوهه‌واى پێنجشه‌ممه و ههينييهوه هۆشدارى ده‌دات
ئيداره‌ى گه‌رميان هاووڵاتيان له ئه‌گه‌رى مه‌ترسى لافاو ئاگادار ده‌كاته‌وه و داواشيان لێده‌كات سبه‌ى و دوو سبه‌ى روو لهسهيرانگهكان نه‌كه‌ن.
K24 – گه‌رميان:
ئيداره‌ى گه‌رميان هاووڵاتيان له ئه‌گه‌رى مه‌ترسى لافاو ئاگادار ده‌كاته‌وه و داواشيان لێده‌كات سبه‌ى و دوو سبه‌ى روو لهسهيرانگهكان نه‌كه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه به‌شى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيداره‌ى گه‌رميان ده‌ريكردووه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه: ئیدارەى گەرمیان بە پشتبەستن بە پێشبینی و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بومەلەرزە و کەشناسی هەرێم، ئاگادارى سەرجەم هاووڵاتیانى سنوورەکە دەکاتەوە کە لە دوو رۆژی داهاتوودا واتا (پێنجشەممە و هەینی) شەپولێکی باران بارینی بەخوڕ روو لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان دەکات و ئەگەری روودانی لافاو لە ئارادا دەبێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: بەو هۆیەوە داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەین لەپێناو سەلامەتیان لە ماوەى ئەو دوو رۆژەدا سەردانی شوێنە گەشتیاریيەکانی سنوورەکە نەکەن.