عه‌بادى: داعش له‌ناو دهبهين
گووتیشی: هێزه‌كانمان ته‌نیا داعش دوور ناخه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پێشكه‌شیكرد باسی له شه‌ڕی داعش له عێراق كرد و رایگه‌یاند، شه‌ڕی داعش به‌راورد به دوو ساڵ پێش ئێستا، گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه.
گووتیشی: هێزه‌كانمان ته‌نیا داعش دوور ناخه‌نه‌وه، به‌ڵكو داعش له ناودهبەن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئیمپراتۆرییهتەی داعش باسی ده‌كرد، رۆژ به رۆژ سنووره‌كه‌ی به‌رته‌سكتر ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها هێزه‌كانیشیان له موسڵ له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نزیكن.