ديارده‌ى داخستنى بازاره‌كانى هه‌ولێر له بۆنه‌كاندا كێشه‌ى بۆ گه‌شتياران درووستكردووه
وه‌ك پێویست كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان ده‌ست ناكه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌بۆنه و یاده‌كاندا ژماره‌یه‌كی زیاتری گه‌شتیاران رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام جیاواز له رۆژانی ئاسایی زۆربه‌ی دوكان و چێشتخانه‌كان داخراون ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ گه‌شتیاران دروست كردووه. وه‌ك پێویست كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان ده‌ست ناكه‌وێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌ناوچه‌كه.