چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵ كرانه‌وه
به ڤیدیۆ.. سه‌ربازانی سوپای عێراق به قه‌ناس ئاڵای داعش ده‌هێننه خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه، له‌لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراقی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی عه‌مید روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی "یابیسات" و ده‌وروبه‌ری كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و ئاڵای عێراقیش له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ڵكراوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵ، سه‌ربازانی سوپای عێراق، به چه‌كی قه‌ناس، ئاڵایه‌كی داعش ده‌هێننه خواره‌وه، كه هێشتا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له شوێنه‌كه ماون و به‌رگری ده‌كه‌ن.