موقته‌دا سه‌در وه‌سيه‌ت ده‌كات
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد له به‌غدا رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر كردنم لێكراوه.
K24 – به‌غدا:
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد له به‌غدا رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر كردنم لێكراوه.
موقته سه‌در له به‌رده‌م خۆپيشاندانى يه‌ك مليۆنى لايهنگرانيدا له گۆڕه‌پانى ته‌حرير، گوتى: ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆركردن و كوشتن له من ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌ستبه‌ردارى چاكسازى نابم و يان سه‌ركه‌وتن يان شه‌هيد بوون.
موقته‌دا سه‌در گوتيشى: ئه‌گه‌ر من كوژرام، ئاگادارى ئه‌م په‌يامه‌م بن و هيچ كات ئه‌م وهسيهتهتان له بير نه‌چێت، ئه‌گه‌ر منيش نه‌مام ئێوه ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ن.
يه‌كه‌م: به‌رده‌وامى به شۆڕشى چاكسازى بده‌ن و ده‌ستبه‌ردارى نه‌بن.
دووه‌م: به ئاشتييانه خۆپيشاندانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن تا كۆتايى.
سێيه‌م: گه‌نده‌ڵكاران به ته‌نيا ناگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وان سامانێكى زۆريان كۆكردووه‌ته‌وه و ده‌يانه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه ملكهچتان بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ململانێكان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئێمه ملكه‌چى كه‌س نابين.
چواره‌م: پێويسته هه‌موو لايه‌ك ئه‌وه بزانن، كه نابێت له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگ بده‌نه گه‌نده‌ڵكاران. به‌رده‌وامى خۆپيشاندانه‌كان يانى كۆتايى هاتنى ئه‌وان به بێ جياوازى. ئه‌گه‌ر داواكارييهكانمان جێ به‌جێ نه‌كرێت و كۆميسيۆن سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌ن نه‌بێت، ئه‌وا بايكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ين.