فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن

تا ئێستاش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

فرۆکە جەنگیەکانی  تورکیا بۆردومانی گەلی بەدران لەبناری قەندیل لەسنوری شارەدێ ی وەرتێ سەر بە قەزای ڕواندز دەکەن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، تا ئێستاش به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ بناری چیای قه‌ندیل و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.

تا ئێستاش به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌، به‌ ده‌یان هاووڵاتی سڤیلی گوندنیشان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا بوونه‌ته‌ قوربانی و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر ره‌ز و باخچه‌ و پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانییان كه‌وتووه‌.