فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن
ڤیدیۆی بۆردومانه‌كه ببینه
K24 - دهۆك:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان له ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئه‌شكه‌وتی بابهكرایان له گوندی بازێی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسی قه‌زای ئامێدی بۆردومان كردووه.
گه‌شتیاران به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز له نزیك ئه‌و شوێنه بوونه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان تۆماركردووه و بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌یان كردووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، دووكه‌ڵی بۆردومانه‌كان به روونی له لووتكه‌ی چیاكه ده‌رده‌كه‌وێت.