وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: له‌ناوبردنی داعش له پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كانمانه
تره‌مپ بۆ له‌ناوبردنی داعش له ئۆباما جددیتره
K24 - واشنتن:
نزیكەی 70 وڵاتی ھاوپەیمانیەتی دژی داعش لە واشنتن كۆبوونەتەوە, جیاواز لە سەرۆك ئۆباما، بۆ سەرۆك ترەمپ لە ناوبردنی داعش گرنگییەكی زۆری ھەیە.
لە كۆنفرانسەكەشدا رێكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جەنگی داعشی بە پێشینەی ئەركەكانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا لەقەڵهمدا.
ئه‌مجاره‌ش بۆ یەكەمین جار حكومەتی ھەرێمى كوردستان، بە فەرمی لەو كۆنفرانسە بەشدار بوو، ھاوكات وەزیری دەرەوەى ئه‌مه‌ریكا، بە فەرمی بەخێرھاتنی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كرد, كه فوئاد حوسێن بوو.
رێكس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا, گوتی: "ھەڵمەتی رزگاركردنەوەی مووسڵ سەركەوتوو نەدەبوو ئەگەر ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەكانی عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگە نەبووایە".
هه‌روه‌ها گوتی: "ھاوكات دڵخۆشم كە دەبینم نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەرێز فوئاد حوسەین بەشدارە لە كۆبوونەوەكە لەگەڵمان".
ھەروەھا وەزری دەرەوەی كۆماری چیك باسی لە ھەماھەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ پێشمەرگە كرد و رۆڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی لە شەڕی دژی داعش بەرز نرخاند، ھەروەھا دڵنیایی ئەوەشی دا كە لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.