راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە
K24 - ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەو خانەنشینانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، پێویستە تا وادەی دیاركراو ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، لە 26 ئادار تا 4 نیسان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی بایۆمەتری، تایبەت بە مووچەکانیان و خۆ تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری، پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان فسفۆری بێت، یاخود کارتی نشیتیمانیان ھەبێت.
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی
ب/ ئاگادارکرنەوە
ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە، کە تاکو ئێستا خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، لە بەر ھەر ھۆکارێک بێت، پێویستە لە بەرواری (٢٦/٣/٢٠١٧ تا ٤/٤/٢٠١٧)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەکانیان و خۆ تۆمارکردن لە سیستەمی (بایۆمەتری)، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆر)ی بێت، یاخود کارتی نشیتیمانیان ھەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری