داعش و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان تاڵاوى شه‌ڕى مووسڵ به‌ مه‌ده‌نييه‌كان ده‌چێژن

گولەی نیشانه‌شكێنەكان و تەقینەوەكان و شەڕی كۆڵان بە كۆڵان، بوونه‌ته‌ چیرۆكی ژیانی رۆژانەی ئەو خەڵكەی كە لە مووسڵ گیریانخواردووە.

K24 – هه‌ولێر:

گولەی نیشانه‌شكێنەكان و تەقینەوەكان و شەڕی كۆڵان بە كۆڵان، بوونه‌ته‌ چیرۆكی ژیانی رۆژانەی ئەو خەڵكەی كە لە مووسڵ گیریانخواردووە.

ھێزە عێراقیيەكان ھەوڵدەدەن پاشەكشە بە چەكدارانی داعش بكەن، بەڵام ئەو چەكدارانە شەڕێكی ترسناكیان دروست كردووە كە رۆژانە گیانی خەڵكى مه‌ده‌نى دەكەنە ئامانج.