به وێنه.. به‌مزووانه له كوردستان24 خۆت ببينه
كابينه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى بۆ گه‌ياندنى بۆچوونه‌كان ئاماده‌كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌م نزيكانه له رێگه‌ى به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌ته‌وه، هه‌موو هاووڵاتييه‌كى كوردستان چانسى ده‌ركه‌وتن و خۆبينينه‌وه‌ى له كوردستان 24 و گه‌ياندنى ده‌نگ و بۆچوونه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
.jpg)
له هه‌نگاوێكى نوێيدا كوردستان 24 له سۆنگه‌ى بايه‌خدانى به بۆچوون و راى هاووڵاتيان و گواستنه‌وه‌ى بيروڕاكانيان بۆ بينه‌ران كابينه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى بۆ گه‌ياندنى بۆچوونه‌كان ئاماده‌كردووه.
له هه‌نگاوى يه‌كه‌مدا ئه‌و كابينه تايبه‌ته له به‌رده‌م فاميلى مۆڵ له شارى هه‌ولێر دانراوه و له داهاتوويه‌كى نزيكيشدا له سه‌رجه‌م شاره‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كابينه‌ى هاوشێوه داده‌نرێن، كه له رێگه‌يانه‌وه هاووڵاتيان به شێوه‌يه‌كى ئازادانه بۆچوونى خۆيان ده‌رده‌بڕن و له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه بۆچوونه‌كانيان په‌خش و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
.jpg)
كابينه تايبه‌تمه‌نده‌كه، رێنمايى تايبه‌ت به چۆنێتى كاركردن و تۆماركردنى وێنه و ده‌نگى تێدايه و له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه سه‌ردانكارانى تۆمار ده‌كرێن.
.jpg)
بۆچوون و راى تۆماركراوى هاووڵاتيان، له توێى به‌رنامه‌ى (خۆت ببينه( هه‌موو رۆژێك په‌خش ده‌كرێت و چه‌ند جارێك دووباره‌ش ده‌بێته‌وه.
.jpg)
به‌رنامه‌كه سه‌كۆيه‌كه بۆ گه‌ياندنى ده‌نگ و ره‌نگى هاووڵاتيانى كوردستان و يه‌كه‌مجاره له ئاستى ميدياى كورديدا هه‌نگاوى له‌و چه‌شنه بۆ بايه‌خدان به راى هاووڵاتيان نرابێت.
.jpg)
سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌كان، هه‌ر رۆژێك هاووڵاتيان ده‌توانن بۆچوون و هه‌ڵوێستى خۆيان له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه ده‌رببڕن كه له رێى شاشه‌ى كوردستان 24ه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
.jpg)
به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ناو كابينه‌كه ئاسانكارى زۆريان تێدا كراوه و به جۆرێك درووستكراوه، كه هه‌موو هاووڵاتييه‌ك بتوانێت به‌كارى بهێنێت.
.jpg)
هه‌نگاوى يه‌كه‌م: هاووڵاتى كه ده‌چێته ژووره‌وه پێى له شوێنى هێماى پێيه‌كان داده‌نێت.
هه‌نگاوى دووه‌م: سه‌يرى شاشه‌كانى به‌رده‌مى ده‌كات و له‌وێ رێنمايى پێويست بۆ به‌كارهێنان و ده‌ستپێكردن پيشانده‌درێت.
هه‌نگاوى سێيه‌م: دواى ته‌واوبوونى ئاماده‌كارييه‌كان بۆ قسه كردن، په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ى سوورى به‌رده‌مت داده‌گريت و بۆچوون و وه‌ڵامى خۆت بۆ پرسياره‌كانى شاشه تۆمار ده‌كه‌يت.
