په‌یامێك له نه‌وشیروان مسته‌فاوه
"کوردەکان لە ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخەم و پشتگیریکەری یەکترن"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه ئێستا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، له په‌یامێكدا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه سیاسییانه ده‌كات، كه به‌شدارییان له پرسه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یدا كردووه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "له ناخی دڵەوە سوپاسی یەک بە یەکی هەموو ئەو کەسانە ئەکەم کە چ بەسەردان یان نامە هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی هاوژین و هاوسەری ئازیزم شوعلە عەلی سەعید پێشانداوە".
هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ پرسه‌ی شوعله عه‌لی هاوسه‌ری نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بەشداریکردنی ئێوە لە پرسەکە و هاوخەمیتان بۆ بنەمەڵەکەمان ئاسودەیی و ئارامی پێ بەخشین و ئەوەی بە بیری هەمومان هێنایەوە کە کوردەکان هەمیشە چۆن لە ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخەم و پشتگیریکەری یەکترن".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "لە خوا داواکارم هەمیشە سەرفراز بن و هەرگیز مەرگی ئازیزانتان نەبینن و نیشتیمانیش هەمیشە روو لە ئاسؤی رون بێت و رۆژ بە رۆژ بەروە گۆران و پێشکەوتن و سەرفرازی و ئاشتی هەنگاو بنێت".
شوعله عه‌لی، هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی 17ی ئادار/ مارسی 2017، له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.