چالاكی كاتژمێری زەوی لە كوردستان بەڕێوەدەچێت

له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:

چالاکی کاتژمێری زەوی چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداری زیاتر لە 150 وڵات, لەکۆتا شەممەی مانگی 3 لەکاتژمێر 8:30 ی شەو ئەنجامدەدرێت و ئه‌مساڵیش له‌ هه‌ولێری پایته‌خت و سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت.

چالاكییه‌كه‌ش، خۆی له‌ كوژراندنه‌وه‌ی ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، ده‌بینێته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌ش، دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا, بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی.